٩١ تووشبوی نوێ  کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار کرا

سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کوردستان بە ئاماژە بە خەوێندرانی ٤٩٩ کەسی گومان لێکراو بە نەخۆشیی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی ئەو پارێزگایە، وتی: لە ماوەی ۲۴ کاتژمێری ڕابردوو ٩١ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە کوردستان ناسێ

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتیشی: لەو ٤٩٩ کەسە ١٩٨ کەس لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە، ٢٨ کەس لە نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە، ٩٠ کەس لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە، ٤١ کەس لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی سەقز، ١٨ کەس لە نەخۆشخانەی بووعەلی مەریوان، ٣٦ کەس لە نەخۆشخانەی فەجری مەریوان، ١٥ کەس لە نەخۆشخانەی شەهید بەهەشتی قوروە، ١٥ کەس لە نەخۆشخانەی ئیمام حسێنی بیجار، ١٩ کەس لە نەخۆشخانەی سینای کامیاران، ١٤ کەس لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی دیواندەرە، ٤ کەس لە نەخۆشخانەی شەهید چەمرانی سەوڵاوا، ١٤ کەس لە نەخۆشخانەی ڕازی و یەک کەس لە سەلاحەدینی بانە  و ٦ کەس لە نەخۆشخانەی شوهەدای دێولان خەوێندراون.

ڕەزاعی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ٣٠٩ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: لەو ڕێژەیە ٦٥ کەس لە سەقز، ١٠٢ کەس لە سنە، ٢٣ کەس لە قوروە، ٢٧ کەس لە بانه، ١٦ کەس لە مەریوان، ٢٩ کەس لە کامیاران، ٢٣ کەس لە بیجار، ١٨ کەس لە دیواندەرە و ٦ کەس لە دێولان بوونەتە قوربانیی ئەو ڤایرووسە و ٨٧ کەسیش لە بەشی تایبەتی (ئای‌سی‌یوو) ڕاگیراون.

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان داوای لە هاووڵاتیانی پارێزگای کوردستان کە بە هۆی تەشەنەی دووبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خەڵکی بە ڕەچاو کردنی سنووردانانەکانە و خۆبواردن لە گردبوونەوە و ئامادەبوون لە شوێنە شلۆغەکان، هەموو پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان ڕەچاو بکەن.

News Code 33058

News Code 33078

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =