مالکی زانیارییەک لەسەر شەڕی داعش لە عێراق دەدرکێنێت

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند کە ئەمریکا هیچ یارمەتییەکی بەو وڵاتە بۆ سەرکەوتن بە سەر داعش نەداوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المعلومه"، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنیدا جەختی کرد: ئەمریکا هیچ یارمەتییەکی بە عێراق بۆ سەرکەوتن بە سەر تیرۆریستانی داعشی نەداوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە پیلان لە ڕیزەکانی سوپای عێراق وەک هۆکارێکی شکست‌هێنانی مووسڵ لە بەرامبەر تیرۆریستانی داعشی، ڕاشیگەیاند: هاوکاتی قەیرانی سووریا گۆڕەپانەکانی ناڕەزایەتی و مانگرتنی عێراق بووە ئۆردووگای پڕ لە چەک و چۆڵ، چونکە چاوەروانی ئەوە دەکرا دوای ڕووخانی سووریا بە دەستی تیرۆریستان و سەرکەوتنی باڵەکانی بەرەی نووسرە و داعش، ئەو تیرۆریستانە هێرش بکەنە سەر بەغدا.

بیریشی هێنایەوە: ئەمریکا بە وەفدی عێراقیی ڕاگەیاندبوو کە تا کاتێک نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بێت، هیچ چەکێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش ناداتە عێراقییەکان. لە بەرامبەردا ئێران و ڕووسیا چەکەکانی خۆیان ڕادەستی سوپای عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی کرد.

News Code 33074

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =