لەدایکبوونی منداڵێکی تەندروست لە دایکێکی کۆرۆنایی

بەڕێوەبەری تۆڕی تەندروستی و دەرمانی سەردەشت لە لەدایکبوونی یەکەمین منداڵی تەندروست لە دایکێکی تووشبووی کۆرۆنا لەو شارە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر رۆژان قادری وتیشی: شەوی دووشەممە، منداڵێکی کج لە دایکێکی ٢٣ ساڵەی تووشبووی کۆرۆنا بە یارمەتی دوکتۆر شەهیدی پسپۆڕی ژنان و زاوزێ لە ژوور نەشتەرگەری نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی (ڕە)ی شاری سەردەشت بە شێوەی سزاریەن لە دایکبووە.

بەڕێوەبەری تۆڕی تەندروستی و دەرمانی سەردەشت ئاماژەی بەوەش دا: کێشی منداڵەکە ٢،٩ کیلۆگرامە و دوای هەڵگرتنەوەی تێستی کۆرۆنایی لێی، لە بەشی ئیزۆلەی دابڕگەی منداڵانی ئەو نەخۆشخانەیە لە ژێر چاوەدێرییە.

News Code 33061

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =