تورکیا هەموو هەلەکان بۆ مانەوەی لە هەرێم دەقۆزێتەوە

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق بە درێژەی جموجۆڵەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و باکووری عێراق کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە "بغداد الیوم"، کازم ڕەکابی وتیشی: ئەوەی کە بۆ هێزەکانی تورکیا تا قووڵایی پارێزگای دهۆک دزەیان کردووە و دەستیان داوەتە جموجۆڵ لە گوندەکان و دانیشتووانیان ڕاوەدوو ناوە، دەگەڕێتەوە بۆ بێدەنگی و هەڵوێست‌نەگرتنی بەغدا و هەولێر دژی ئەو جموجۆڵانە.

ڕەکابی لە درێژەدا جەختی کرد: ئەگەر هەڵوێستی عێراقی بەهێز و یەکپارچە بایە، پەیامێک بۆ تورکیا دەبوو و شایەدی ئەو گۆڕانکاریانە نەدەبووین. تورکیا خەریکە لە پرسی پەکەکە وەک بیانوویەک بۆ هەڵمەتەکانی بەهرە دەبا. لە کاتێکدا هەمووان دەزانن پەکەکە نەک لەو گوندە دەستکورتانە، بەڵکوو لە چیا دووردەستەکانە.

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا: تورکیا هەموو هەلەکان بۆ مانەوە و سەقامگیریی لە هەرێم دەقۆزێتەوە.

News Code 33059

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha