تەرمی پێنج کەس لە دەریاچەی وان دۆزرایەوە

ئیدارەی پارێزگای وان لە دۆزینەوەی پێنج تەرم کە بە ئەگەری زۆرەوە هی پەنابەرە نایاساییەکان بێت، لە دەریاچەی وان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سی ئێن ئێن تورک. ئیدارەی پارێزگای وان لە دۆزینەوەی پێنج تەرم کە بە ئەگەری زۆرەوە هی پەنابەرە نایاساییەکان بێت، لە دەریاچەی وان هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، پاش ئەوەی کە لە ڕێکەوتی ٢٧ ی جوون ڕاپۆرتی ون بوونی بەلەمێک لە دەریاچەی وان درایە هێزەکانی جەندەرمە، هێزەکانی جەندەرمەی وان و هێزە ئەمنییەکانی بتلیس ئۆپراسیۆنی گەڕانیان دەست پێکرد. بەلەمەکە لە ٢٨ ی جوون کاتژمێر ٢٣ لە حاڵێکدا لە گەڕەکی چیت ئورەن لە ناوچەی توشبای پارێزگای وان دۆزرابووەوە کە هیچ کەسێکی تێدا نەبوو. پاش چەندین ڕۆژ تەرمی پێنج کەس لە دەریاچەی وان کە ئەگەری هەیە هەر هی ئەو بەلەمە بێت، دۆزرایەوە.

لە بەیاننامەی ئیدارەی پارێزگای وان هاتووە: ئەگەری هەیە ئەو تەرمانە هی پەنابەرە بیانییەکان بن کە هەوڵیان داوە بە شێوەی نایاسایی بێنە ناو تورکیا.

News Code 33055

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =