ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی تاران زیادی کرد

وتەبێژی ڕێکخراوەی فریاکەوتنی ئێران وتی: تا ئێستا 15 ژن و 4 پیاو بە هۆی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەکەی شەقامی شەرێعەتی تاران گیانیان لە دەستداوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، شەوی ڕابردوو لە کلینیکێکی دەرمانی لە شەقامی شەرێعەتی تاران بە هۆی بڵاوبوونەوەی گاز تەقینەوەیەک ڕوویداوە و سەرەتا ژمارەی قوربانیان 13 کوژراو ڕاگەیێندرا کە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەم ژمارە گەیشتە 19 کەس.

هەروەها  6 بریندار گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە .

بەرێوەبەری گشتی قەیران لە ئیدارەی پارێزگای تاران گیان لە دەستدانی 14 ژن و 5 پیاوی تا ئێستا پشت ڕاست کردۆتەوە.

News Code 33054

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =