ئەمریکا هەڕەشەی هێرشی سەربازی لە ئێران دەکات

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە هەبوونی بژاردەی سەربازی لە سەر میزی ئەمریکا دژی ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تایمز ئاو ئیزرئیل، برایان هۆک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ناوخۆیی لە گفتوگۆ لەگەل کەناڵی ١٣ ی ئیسرائیل وتی کە بژاردەی سەربازی دژی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران هێشتا لە سەر مێزە.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە کۆشکی دەیەوێت بۆ ڕێگری لە دەستکەوتنی ئێران بە چەکی ناڤۆکی، هێرش بکاتە سەر ئەو  وڵاتە، وتی: ئێمە بە ڕوونی وتوومانە کە ئێران هەرگیز دەستی بە چەکی ناڤۆکی ناگات.

برایان هۆک هیوای خواست کە چین و ڕووسیا لە درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک لە سەر ئێران پاڵپشتی بکەن، چونکوو بەڕای نابوراو، ئەو دوو زلهێزەش خوازیاری ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینن.

News Code 33052

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =