ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوە لە نەخۆشخانەیەکی تاران/ 13 کەس کوژران

وتەبێژی ڕێکخراوەی ئاگرکوژاندنەوەی تاران لە روودانی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەی بەرفراوان لە کلینیکێکی دەمانی لە تاران هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، لە کلینیکێکی دەرمانی لە شەقامی شەرێعەتی تاران بە هۆی بڵاوبوونەوەی گاز تەقینەوەیەک ڕوویداوە و هێشتا ژمارەی وردی کوژراوان نازاندرێت بەڵام هەندێ سەرچاوە دەڵێن 13 کوژراو هەیە و 7 بریندار گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە و 5 کەسیش چارەسەر کراون و گەڕاونەتەوە ماڵ.

بەرێوەبەری گشتی قەیران لە ئیدارەی پارێزگای تاران گیان لە دەستدانی 13 کەس لە تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەی کلینیکی سینای شەقامی شەرێعەتی تارانی پشت ڕاست کردەوە.


 

News Code 33049

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =