ڤاکسەنی ئێرانی کۆرۆنا چووەتە قۆناغی تاقیکاری مرۆیی

وەزیری تەندروستی ئێران وێرای ڕاگەیاندنی هەنگاوە ئیجابییەکان لە بەرهەم هێنانی ڤاکسەنی ئێرانی کۆرۆنا، وتی: زۆربەی تاقیکارییە ئاژەڵییەکانی ئەو ڤاکسەنە تێپەڕبووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا لە پێناو تاقیکاری مرۆیی هەنگاو هەڵدەگرین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر سەعید نمەکی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پیشانگای نێودەوڵەتیی فارمەکسی رۆژهەڵاتی ناڤین ٢٠٢٠، وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: هەواڵی خۆشمان بۆ خەڵکی ئەوەیە کە لە بەرهەم هێنانی ڤاکسەنی کۆرۆنا هەنگاوی کارامان هەڵگرتووە و ئەوڕۆکە ژمارێکی زۆری زانایانی ئێمە بە پشتبەستن بە زانستی خۆجێی و بەهرە وەرگرتن لە ئەزموونی جیهانی خەریکی داهێنانی ئەو ڤاکسەنەن.

ڕاشیگەیاند: زۆربەی تاقیکارییەکانی ئاژەڵیی ڤاکسەنی ئێرانی کۆرۆنا بە سەرکەوتوویی ئەنجام دراە و لە داهاتوویەکی نزیک لە پێناو کلێنیکاڵ ترایاڵ (توێژینەوە و تاقیکاری مرۆیی) هەنگاو هەڵدەگرین.

News Code 33046

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =