هەرێمی کوردستان سازش لەسەر مافە دەستوورییەکانی ناکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کرد کە ئەوان سازش لە سەر هیچ مافێکی دەستووری ناکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ سێ شەمە مەسرور بارزانی لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لە گەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ڕاپۆرتێکی لەبارەی سەفەری حەوتەی ڕابردووی بۆ بەغدا خستە روو.
لای خۆیەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکان بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت.
وتیشی: ھەرێمی کوردستان داکۆکی و پێداگیریی لە مافە رەواکانی لە چوارچێوەی دەستووری عێراق دەکات و هەرگیز سازشیان لە سەر ناکات.

News Code 33044

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =