کاردانەوەی ئێران بە لێدوانێکی نوێ عەرەبستان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی کرد: هەندێک وڵاتی ناوچە دەست لە پێڕەوی کردنی کوێرانەی ئەمریکا و لێدوانی دەستێوەردەرانەیان هەڵگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی لە کاردانەوە بە لێدوانی بێ بنەما و دەستێوەردەرانەی هەندێک لە وڵاتانی ناوچە و لەوان عەرەبستان و بەحرەین، ڕاشیگەیاند: سیرە وڵاتانێک کە خۆیان سەرچاوەی تیرۆریزم و ڕادیکاڵیزمن و ساڵانێکە بە پاڵپشتیی گرووپگەلی تیرۆریستیی وەک ئەلقاعیدە و داعش بوونەتە هۆی ناسەقامگیریی ناوچە، تۆمەتی بێ بنەما دەدەنە پاڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕاشیگەیاند: پاڵپشتی لە داخوازیی نوێنەری ئەمریکا لە تۆڕی گەشتیاریی بۆ ناوچە لە پێناو پێداگری بۆ گەمارۆی چەک و چۆڵی ئێران لە لایەن وڵاتانێک کە زیاتر لە ٥ ساڵە بە چەکی ئەمریکی هەزاران ژن و منداڵی یەمەنیان کوشتووە، تەوسێکی تاڵە کە لەم رۆژانەدا شایەدین.

News Code 33042

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =