کێ وەڵامدەری بریندارەکانی کیمیابارانی سەردەشت دەبێت

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە بۆنەی ساڵیادی هێرشی کیمیایی بۆ سەر شاری سەردەشت ڕایگەیاند: ئەمریکا ئەبێ وەڵامدەری بریندرەکانی هێرشی کیمیایی سەردەشت بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەخت ڕەوانچی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ٣٣ ساڵ پاش بوردمانی کیمیایی شاری سەردەشت، هێشتا ئەو برینە ساڕێژ نەبووە. بریندارەکانی ئەو هێرشە هێشتا لە ڕەنج و مەینەتیدان، بە تایبەتی ئەو نەخۆشانە کە تووشی کۆرۆنا بوون.

ناوبراو درێژەی دا: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کە لە هیچ جۆرە یارمەتیەک لەوانە چەکی کیمیایی بە سەدام خۆیان نەبوارد، ئەبێ لەو بوارەوە وەڵامدەر بن.

News Code 33040

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =