هێشتا ۱۸۰۰ كچ و ژنی ئێزدی لە ژێر دەستی داعشدا ئەسیرن

دیندار زێباری سەرۆكی لیژنەی باڵای بەدواداچوون و وەڵام دانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای کرد که‌ هێشتا ۱۸۰۰ كچ و ژنی كوردی ئێزدی لە ژێر دەستی داعشدا ماون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌ڕمی حکوومه‌تی هه‌ریمی کوردستان،  سەرۆكی لێژنەی باڵای بەدواداچوون و وەڵام دانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە شاری هه‌ولێر ئاشكرای كرد که‌ لە كاتی داگیر كردنی  شەنگال لە لایەن داعشەوە زیاتر لە ۶  هەزار و ۵۰۰ هاووڵاتی ئێزدی كەوتنه‌ دەستی داعش.

دیندار زێباری ئاشكراشی كرد که‌ بە پێی  ئامارەكانی حكوومەتی هەرێم هێشتا ۱۸۰۰ كچ و ژنی ئێزدی لە ژێر دەستی داعشدا ماون.

هاوینی ساڵی ۲۰۱۴ چەكدارانی داعش لە هێرشێكدا قەزای شەنگالی ئێزدی نشینیان داگیر كرد، به‌م هۆیه‌وه‌ بەشێكی زۆری هاووڵاتیانی ئێزدی كەوتنە دەست داعش و ئەو گرووپە تیرۆریستیەش وەك كویلە مامەڵەی لەگەڵ كردن و لە بازارەكانی ژێردەستی خۆیدا مامەڵەی پێوە كردن، جگە لەوەی ژمارەیەكی زۆر لەوانە لە لایەن داعشەوە کۆمەڵ کوژ کرابوون و دواتر لە گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا دۆزرانەوە.

دیندار زێباری ئاشكراشی كرد كە ژمارەیەك وڵاتی ئەورووپی هاوكارییان بۆ ژنانی قوربانی ئێزدی ناردووە. حكومەتی ئەڵمانیا بە ته‌نیا بڕی ۹۵ ملیون دۆلار هاوكاری ئەو ژنانەی كردووە.

هاوكات بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی باس نیوز،  دوای تێپەڕینی نزیكەی ساڵێك بەسەر ئازاد كردنی شاری شەنگال تاکوو ئێستا تەنیا ۹۵ ماڵی قەزاكە گەڕاونەتەوە جێگەی خۆیان.

بە وتەی قائیمقامی قەزاكە  یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی نەگەڕانەوەی خەڵك نەبوونی خزمەتگوزارییە.

 

News Code 3304

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =