وردەکاری هێرشە تیرۆریستییەکەی باشووری ئێران

شەوی رابردوو سێ ئۆمبێلی سوپای پاسداران لە ناوچەی کورینی سیستان و بەلووچستانی باشووری ئێران کرایە ئامانج.

فەدا حسێن مالکی، نوێنەری زاهێدان لە مەجلیس، لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: درەنگانی شەوی رابردوو سێ ئۆتۆمبێلی سوپای پاسداران لە نزیکی گوندی گەلووگای بەشی کۆرینی سیستان لە کاتی گەشت لێدان و چاودێری ناوچەکە بە سەر بۆمبێکی چێندراودا ڕۆیشتوون.

نوێنەری زاهێدان رایگەیاند کە ئەم ڕووداوە خەساری گیانی نەبووە و تەنیا فەرماندەی میحوەری کۆرین سەرهەنگ محەمەد مەلا شاهی بریندار بووە.

 گرووپی تیرۆریستی جەیشولزولم بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ گرتووە.

News Code 33036

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =