نمایشی فیلمی دەرهێنەرێکی کوردستانی لە فستیڤاڵی ئیرلەند

کورتە فیلمی "کۆلارەکان " لە دەرهێنانی سەید پەیام حسێنی لە دەرهێنەرانی کوردستانی وەک تاقە نوێنەری سینەمای ئێران لە سی و دووهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی گالوەی ئیرلەندا نمایش دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کورتە فیلمی "کۆلارەکان" کە پێشتر لە فێستیڤاڵی بەرلینالەی ٢٠٢٠ نمایش کراوە و خەڵاتی تایبەتی گەنجانی میرمنداڵانی ئەو فێستیڤاڵەی مسۆگەر کردووە، بڕیارە لە یەکێک لە فێستیڤاڵە پێشەنگەکانی ئیرلەنداش نمایش بکرێ و وەک تاقە نوێنەری سینەمای ئێران لەو فێستیڤاڵە لە بەشی کورتە فیلمی نوێی میرمنداڵان ڕکابەری بکات.

"کۆلارەکان " بەسەرهاتی کورێکی منداڵکارەی سنوورنشین بە ناوی سەرکەوتە کە هۆگری کچێکی ئەودیوی سنوور بووە و هەوڵ دەدا بە دۆزینەوەی فوودانەی ونبووی کچەکە لەم دیوی سنوور نێوانی لەگەڵدا خۆش بکات.

فێستیڤاڵی فیلمی گالوەی کە پاش فێستیڤاڵی کۆرەک، پێشەنگترین فێستیڤاڵی فیلمی وڵاتی ئیرلەندایە، لە ساڵی ١٩٨٩ەوە چالاکییەکانی دەست پێکردووە و هەڵبژاردەکانی بەشی کورتە فیلم و ئەنیمەیشێنی ئەو فێستیڤاڵە ڕاستەوخۆ بە ئاکادیمیای ئۆسکار دەناسرێن.

گالوەی ئەوساڵ بە هۆی تەشەنەی نەخۆشیی کۆرۆنا وەک زۆربەی فێستیڤاڵەکانی دیکەی جیهان بە شێوەی ئۆنلاین لە رۆژانی ٧ تا ١٢ی جووڵای (١٧ تا ٢٢ی بەفرانباری ساڵی ٩٩ی هەتاوی) بەڕیوە دەچێت.

News Code 33029

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =