فەرمانی دەستگیر کردن بۆ ترامپ دەرکرا

دادستێنی تاران لە ناسینەوەی 36 کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لە تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی هەواڵی دا.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەرووی ئەو 36 کەسەوە ناوی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاتووە .

 عەلی ئەلقاسی مێهر، دادستێنی تاران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بەرپرسانی دەزگای داد، ڕایگەیاند: 36 کەس کە دەستیان بووە لە تیرۆر، هاوکاری و فەرمان دان بە تیرۆر کردنەکە لە دۆسیەی حاج قاسم سولەیمانی لەوانەش بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ئەمریکا و دەوڵەتەکانی وڵاتانی دیکە ناسراونەتەوە.

ڕاشیگەیاند کە فەرمانی دەستگیر کردن و دۆخی سووریان بۆ ئینترپۆل نێردراوە.

دادستێنی تاران ئەوەشی وت کە تۆمەتی سەر ئەم کەسانە کوشتن و کردەوەی تیرۆریستیە و لە سەرووی هەموویانەوە دۆناڵد ترامپ ناوی هاتووە.

News Code 33023

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =