مەرگی 4 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە کوردستان

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە ناسینەوەی ١٦٦ نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆرۆنا لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە پارێزگا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر فەرزین ڕەزاعی ڕایگەیاند: ئێستا ٥٦٦ نەخۆشی کۆرۆنایی لە نەخۆشخانەکانی پارێزگا خەوێندراون.

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ئاماژە بە خەواندنی نەخۆشانی تووشبوو بە کۆرۆنا لە پارێزگا زیادی کرد: لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە ٢٠٦ کەس، بێعسەت ٤٣ کەس، کەوسەری سنە ١١٦ کەس، نەخۆشخانەی سەقز ٥٦ کەس، نەخۆشخانەکانی مەریوان ٤٨ کەس، نەخۆشخانەی قوروە ٣١ کەس، بیجاڕ ١٣ کەس، سینای کامیاران ١٩ کەس، دیواندەرە ٩ کەس، سەوڵاوا ٣ کەس، دێولان ٦ کەس و بانە ١٦ کەس خەوێندراون.

دکتۆر ڕەزاعی زیادی کرد: ئێستا ٨٣ نەخۆشی تووشبوو بە کۆرۆنا لە کوردستان لە بەشی تایبەت (ئای سی یوو) خەوێندراون.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئاماری مەرگ بە هۆی ئەو نەخۆشیەش لە کوردستان لە سەرەتاوە تا ئێستا ٢٩٦ کەسە و لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٤ کەس گیانیان لەدەست داوە، ڕایگەیاند: لە ئەو ژمارەیە ٦١ کەس لە سەقز، ٩٧ کەس لە سنە، ٢٣ کەس لە قوروە، ٢٦ کەس لە بانە، ١٦ کەس لە مەریوان، ٢٣ کەس لە بیجاڕ، ٢٧ کەس لە کامیاران، ١٧ کەس لە دیواندەرە و ٦ کەس لە دێولان گیانیان لەدەست داوە.

News Code 33022

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =