لێدانی دەمامەک لە ئێران دەبێتە زۆرەملێ

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە زەروورەتی لێدانی دەمامک لەو شوێنانەی گردبوونەوەی لێیە، وتی: ئێمە دەبێ ڕێوشوێنگەلی پێویست بۆ زەرووری کردنی لێدانی دەمامک لە ١٥ی پووشپەڕەوە بگرینە بەر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی لە کۆبوونەوەی بنکەی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بە ئاماژە بە نەبوونی ڤاکسەن و دەرمان نۆ نەخۆشیی کۆرۆنا لە پاش ٦ مانگ لە تەشەنەسەندنی جیهانیی، ڕایگەیاند: هەموو پیشەکان و خەڵی و ناوەندەکانی خزمەتگەیاندن دەبێ پۆرۆتۆکۆلەکانی تەندروستی ڕەچاو بکەن، چونکە رێگەچارەی دووهەممان نییە و لەم هەلومەرجەدا تەنیا دەبێ هوشمان بێت و سنووردانانەکان و بەکارهێنانی دەمامک ڕەچاو بکەین.

ڕۆحانی جەختی لە ناچاری کرانی لێدانی دەمامک لە شوێنە شلۆغ و گردبوونەوەکان کرد و ڕاشیگەیاند: ئێمە دەبێ ڕێوشوێنگەلی پێویست بۆ زەرووری کردنی لێدانی دەمامک لە ١٥ی پووشپەڕ تا کۆتایی ئەو مانگە بگرینە بەر و ڕەنگە درێژەیشی پێ بدەین.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە بڕیاری ئامادەکاریی مادە یاسای چاودێری بە سەر گردبوونەوەکان لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ، وتیشی: بڕیارە مادەیەکی یاسایی بە هاوئاهەنگی دەزگای داد پەسند بکرێت و تێیدا ڕوون بکرێتەوە کە ئەو دەزگایە لە دەرەوەی چوارچێوەی ئەرکەکانی خۆی، یارمەتیمان بدات بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنێک لە پێناو کۆنتڕۆڵ و ناچار کردنی دانیشتووانی شار و پارێزگاکانی زۆر تەشەنەسەندووی کۆرۆنایی بۆ لێدانی دەمامک.

News Code 33009

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =