بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدی تالبی ڕایگەیاند: ئەو پاکێجە کە بڕیارە لە نێو بنەماڵە هەژارەکاندا دابەش بکرێت، بریتییە لە ٨٠ هەزار دانە مریشک بە بڕی ٢٠ ملیار ڕیاڵ و دەدرێتە بنەماڵە هەژارەکانی پارێزگا.
بەرپرسی گشتی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام لە کوردستان وتیشی: لە قۆناغی یەکەمدا ٢٠ هەزار پاکێجی بژێوی بە بڕی ٦٤ ملیار ڕیاڵ(هەر پاکێج ٣٢٠ هەزار تمەن)، لە نێو بنەماڵەگەلێکدا کە لە ژێر چاوەدێری هیچ رێکخراوێکدا نین، دابەش دەکرێت.
ناوبراو جەختی کرد: لە چوارچێوی هەڵمەتی تەندروستی ئێحسانیش لە مانگی ڕەشەممەوە پێنج هەزار پاکێجی تەندروستی لە نێو خەڵکی هەژار دابەش کراوە و هەزار دەست جلی ئیزۆلەش پێشکەشی زانکۆی زانستە پزیشکییەکان کراوە.
بۆچوونی ئێوە