مستەفا کازمی دەست لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی ئەمریکا هەڵگرێت

مەحموود ڕەبێعی بە ڕەخنە لە هێرش بۆ سەر بنکەکانی بەرخۆدان داوای لە سەرۆک وەزیرانی کرد لە ڕێگای بەدی هاتنی ئامانجەکانی ئەمریکا نەجووڵێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-فاتمە ساڵحی: هێرشی ئەم دواییەی هێزە عێراقییەکان بۆ سەر کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی شەپۆلێک کاردانەوەی نەرێنیی لە گۆڕەپانی سیاسەتی عێراق بەدواوە بوو بە شێوەیەک کە زۆربەی کەسایەتییە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە ئەو هێرشیان لە زیانی عێراق وەسف کرد.

وادیارە هێرشی هێزە عێراقییەکان بۆ سەر بنکەی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق هەوڵێکی دیکە بۆ لاواز کردنەوەی پێگەی هێزەکانی حەشد و بەدی هاتنی ئامانجەکانی ئەمریکا لە ئەو بارەوە بێت. لەهەمان پێوەندیدا هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لەگەڵ مەحموود ڕەبێعی وتەبێژی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی سادقوون ئەنجام داوە کە شرۆڤەکەی لە درێژەدا دێت.

بە ڕای ئێوە هۆکاری هێرش بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی لە دۆخی ئێستا چییە؟

دیارە کە سەرکەوتنە بەربڵاوەکانی عێراق دژی داگیرکەرانی ئەمریکی و دوای ئەوە لەناو بردنی پێکهاتەی گرووپی تیرۆریستی دائش نیشانی دا کە ئەمریکییەکان لە گۆڕەپانی شەڕ هەرگیز ناتوانن پڕۆژەی خۆیان بۆ بەدەستەوە گرتنی کۆنترۆڵی وڵات بەدی بهێنن. چونکوو عێراق خاوەن پێگەیەکی ژێئۆپۆلۆتیک و ستراتیژیکی گرینگ لە دڵی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە.

هەر بۆیە دەوڵەتی ئەمریکا بە بەکارهێنانی هێزەکانی سەر بە خۆی هەوڵ دەدات بە کارتی ئاژاوەگێڕی لە نێوان قارەمانەکانی حەشدی شەعبی و براکانی خۆیان لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق ڕۆڵ بگێڕێت. ئەمریکییەکان هەوڵ دەدەن لە ناوخۆی عێراق شەڕ دروست بکەن تا بتوانن هێزە عێراقییەکان لەناو ببەن بەڵام ئەو هەوڵانە بە تواوەتی شکستیان هێناوە.

ڕای ئێوە سەبارەت بە پاشهاتەکانی هێرش بۆ سەر بنکەی هێزەکانی بەرخۆدانی عێراق چییە؟

ئێمە بەیاننامەیەکمان لەلایەن ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق و پاگەندەیەک لەسەر هەبوونی فەرمانێک بۆ دەستگیر کردنی ژمارەیەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبیمان بینی بەڵام ئەو درۆوانە پیلانی ئەمریکای لە ئەو بوارەوە دەرخست. هیچ هۆکارێک بۆ هەبوونی ئەو فەرمانە لەلایەن دەسەڵاتی دادەوە نییە بەڵکوو دەرکەوت کە ئەمریکا دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی لە ئەو هێرشە هەبووە.

هەمووان دەزانن کە هێزەکانی بەرخۆدانی حەشد خەونەکانی ئەمریکایان لە عێراق لەناو بردووە و لە بەرانبەر هەر جۆرە داخوازیەک بۆ مانەوەی ئەمریکا لە عێراق دەوەستنەوە.

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق دەستگیر کرانی ژمارەیەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئەو وڵاتەی لەلایەن سیستەمی دژە تیرۆرەوە، بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەسف دەکات و ئەوە وەکوو ئاژاوەی گەورەی ناوخۆیی وەسف دەکات، لێکدانەوەی ئێوە چییە؟

چۆنایەتی پێوەندی مستەفا کازمی لەگەڵ ئەمریکییەکان بۆ هیچ کەسێک پۆشراو نییە. ئێمە پێمان وایە کە پێگەی کازمی وەکوو سەرۆک وەزیرانی عێراق و فرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەبێ زۆر زیاتر لە ئەوەی کە هەیە هەست بە بەرپرسایەتی بکات.

بە تایبەتی ئەوەی کە کازمی بە ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان ئەو پۆستەی وەرگرتووە تا ئەرکی خۆی بەجێ بهێنێت و نابێت ڕێگای هەڵە بڕوات و هەر بەدوای ڕازی کردنی ئەمریکییەکان و بەدی هێنانی ئامانجەکانی ئەوان دژی حەشدی شەعبی و بەردخۆدان بێت.

News Code 33003

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =