گفتوگۆی تەلەفۆنی وەزیرانی ناوخۆی ئێران و عێراق

وەزیری ناوخۆی ئێران لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی نوێی عێراق وتی: هیوادارم بتوانین، پێوەندی، ئاسایش و ئاشتی دوو نەتەوەکە تۆکمە بکەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەحمانی فەزلی وەزیری ناوخۆ، ئەمڕۆ حەوتی پووشپەڕ، لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی خۆی عوسمان عەلی فەرهود موشیر غانمی لە ڕێگای تەلەفۆنەوە گفتوگۆی کرد.

ڕەحمانی فەزلی بە وتنی ئەوەی کە بەستێنی هاوکاری وەزارەتی ناوخۆی وڵاتانی ئێران و عێراق زۆرە، وتی: بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، تاوانی ڕێکخراو و قاچاخی چەک و مادەی هۆشبەر، هەروەها هاوکاری پۆلیسی دوو وڵاتەکە و هاوکاری سنووری لە ئەو بوارانەیە کە دەتوانین بە شێوەی هاوبەش زیاتری پێکەوە کار بکەین.

وەزیری ناوخۆ بە بانگهێشت کردنی هاوتا عێراقییەکەی خۆی بۆ پەسەند کردنی چالاک کردنەوەی زیاتری سنوورەکان و بازاڕچە سنوورییەکان وتی: لە ئەو ڕێگایەوە دەتوانین هاوردە و بردەی ئابووری و بازرگانی بە ڕەچاو کردنی پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان بکەین.

ڕەحمانی بە ئاماژە بە گرینگایەتی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچە سنوورییەکانی دوو وڵاتەکە و بە وتنی ئەوەی کە لە ناوچەی هەرێمی کوردستان هەندێک گرووپە تیرۆریستییەکان چالاکیان هەیە جەختی کرد: دوڵەتی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەبێ لە دابین کردنی ئاسایشی سنوورەکان، زیاتر بەرپرسایەتی هەبێت.

وەیزری ناوخۆی عێراقیش لە گفتوگۆکەدا بە جەخت لەسەر ئەوەی ە دڵنیاتان دەکەینەوە بە شێوەی جیدی بۆ گەشە و تۆکمە کردنەوەی پێوەندییەکانی دوو وڵای زیاتر دەکەینەوە، وتی: دوای کۆرۆنا پێوەندییەکان چڕتر دەکەینەوە، تا بتوانین دوای بەرنامەکانمان باشتر بەڕێوە ببەین.

News Code 33000

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =