تەکفیرییەکان لە بەرەی پێشەوەی دوژمنی لەگەڵ گرووپە مەزەبییەکانن

سەرۆکی ڕێکخراوی تەبلیغاتی ئیسلامی وتی: ئەمڕۆ دەبینین دوژمنانی تەکفیری،وەهابی،نیزامی چەوسێنەری و کاپیتالیزم لە بەرەی پێشەوەی دوژمنی لەگەڵ گرووپە مەزەبییەکانن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر،حوجەتولئیسلام خامۆشی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی سێزدەهەمین پیشانگای عەتر سیب ڕایگەیاند: گەلی ئێمە بە درێژایی مێژژو نیشانیان دا کە حورمەتی ڕووداوی عاشوورا بە باشی ناسیوە و لەم ڕێگایەدا دەچن.

ئەو زیادی: گرووپە مەزەبییەکان دەبێ بزانن ئەمڕۆ موحەببەت و خۆشەویستی ئەهلی بەیت خاڵی بەرەنگاریی لەگەڵ تەکفیرییەکانە و دەبێ ئەم خاڵە هەستیارە زیاتر تۆکمە بکەنەوە.

خامۆشی بە ئاماژە بە هەڵسەنگاندنی ڕووداوی مێنا و ئەربەعین، وتی: هەموو ساڵێ بەڕێژەیەکی زۆر سەرمایەدانەریی دەکرێت کە نێزیک بە ۵ میلیۆن کەس بۆ ڕێوڕەسمی حەج دەنێردرێت بەڵام بە داخەوە دەبیننی کە چەند هەزار کەس بە هۆی بەڕێوەبەرایەتی نەشیاوی ئەوان گیانلەدەست دەدەن.بەڵام  لە ئەربەعین دا ۲۰ میلیۆن کەس زیارەتکار هاتوجوو دەکەن کە یارمەتی یەکتر دەدەن چونکوو تەوەری سەرەکی گیانفیداییە.

ئەو ئاماژەشی دا کە لاباری جوغرافیایشەوە داعش لە ۱۰ کیلۆمەتری ڕێگای بەردەم زیارەتکارانە بەڵام خەڵک بە دڵنیاییەوە دەڕۆن و دێنەوە.

News Code 33

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =