کاردانەوەی میدیاکانی سعوودی – ئەمریکی بە گۆرانکارییەکانی عێراق

شێوەی لێکدانەوەی میدیاگەلی سەر بە عەرەبستانی سعوودی و ئەمریکا هەمبەر بە گۆڕانکارییەکانی ئەوڕۆی عێراق، نیشاندەری شاگەشکەییان لە ئاڵۆز نمایشدانی دۆخی عێراقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کاتێکدا گۆرانکارییەکانی ئەوڕۆی عێراق لە بابەتی هێرش بۆ سەر بنکەگەلی کەتیبەکانی حزبوڵڵای ئەو وڵاتە لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی عێراقی هێشتا ناڕوونە، میدیاگەلی سەر بە عەرەبستانی سعوودی و ئەمریکا نەیانتوانیوە شاگەشکەییان لە ئاڵۆز نمایشدانی دۆخی عێراق بشارنەوە.

کەناڵی سعوودی "العربیە" وێرای ڕۆماڵی چرکە بە چرکەی ڕووداوەکان، هەوڵی دا بە شێوەیەکی دزێەوانە شرۆڤەگەلێک لە دژی هێزەکانی حەشدی شەعبی و کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق ئاراستە بکات و تۆمەتی بەرپرسایەتی نائەمن کردنی عراق بداتە پاڵیان.

ماڵپەڕی "العربیە" بە ئاماژە بە نمایش و ڕێژەی سەربازیی هێزەکانی حەشدی شەعبی و دروشمەکانیان، پاگەندەی ئەوەشی کرد کە هێزەکانی حەشدی شەعبی هەوڵی سازدانی هێرشێکیان بووە و بەر لەو ئەنجامی ئەو هێرشە لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی عێراقەوە پەلاماریان دراوە.

ئەو کەناڵە وێرای ئالۆزنواندنی دۆخی عێراق، ئیدعایشی کردووە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بە چەکەوە بە شەقامەکانی عێراق دەردەکەون و هەڕەشە لە خەڵکی دەکەن.

ماڵپەڕی رۆژنامەی "الشرق الاوسط"ی سەر بە عەرەبستانی سعوودیش بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ئەو ڕووداوە، ئیدعای کرد کە هێرشەکە لە دژی بنکەی کتێبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە وەڵامی هێرشی مووشەکی دژی بنکەکانی ئەمریکی لەو وڵاتەدا ئەنجام دراوە.

ئەو رۆژنامەیە بە بێ ئاماژە بە هێرشی دەستدرێژکارانەی ئەمریکی لە دژی بنکەگەلی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەو وڵاتەدا، هەوڵی داوە کە هێرشەکە ببەستێتەوە بە فەرمانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەو هەڵمەتەی بە یەکەمین "هەنگاوی کازمی بۆ ڕاپەڕاندنی بەڵینەکانی دژی هێزەکانی حەشدی شەعبی" بە ئەژمار هێناوە.

ئەو میدیایانە هەروەها بە شێوەیەکی زێدەڕۆیانە ئەو ڕووداوانەیان پەیوەست کردووە بە ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران. ئەوە لە کاتێکدایە کە چالاکانی عەرەبی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەر لە یەکەم کاتژمێرەکانی ئەو هێرشە کاردانەوەی نەرێنیی زۆریان نیشان دا و تەنانەت هەندێک لە نوێنەران و رێبەرانی گرووپگەلی حەشدی شەعبی سەبارەت بە پاشهاتەکانی ئەو ڕووداوە هوشداریان دا و لەمناوە "جەواد تەلیباوی" لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: ئێمە هەمبەر بە یاری کردن بە ئاگر هوشدارمان دەدەین.

هەروەها حەسەن فەدعەم نوێنەری ڕەوتی حیکمە لە پەرلەمانی عێراقیش ڕایگەیاند: هێرش بۆ سەر بنکەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و قۆڵبەست کردنی چەند کەس لە هێزەکانی، هەڵمەتێکی دەنەدەرانەیە و پاشهاتی باشی نابێت.

هاوکات چالاکانی عەرەب لە تویتەر بە ترەند کردنی هەشتەگگەلی وەک "موبارزانی ئێمە هێڵی سووری ئێمەن" پاڵپشتی خۆیان لە هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕاگەیاندووە.

ئەگەرچی بە گوێرەی هەواڵەکان هێزە قۆڵبەست‌کراوەکانی حەشدی شەعبی هەر لە یەکەم کاتژمێرەکانی دوای ئەو ڕووداوە ئازاد کراون و میدیاکانی عێراقی لەوبارەیەوە نووسیان کە ئازادکرانی ئەو هێزانە بە هۆی کاردانەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و دژایەتی خەڵکی لە گەڵ ئەو هەڵمەتە بووە و هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بە هۆی وەرگرتنی پەیامێکی هەڵە لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنی نیشتمانی عێراق بۆ هێرش کردنە سەر بنکەی حزبوڵڵا و دەستگیریی هێزەکانی، داوای لێبوردنی کردووە.

لە لایەکی دیکەوە بە گوێرەی سەرچاوەگەلی ئاگادار بڕیارە بە پێی ڕێککەوتنی لایەنەکان کۆمیتەیەکی ئەمنی بۆ توێژینەوەی لەوبارەیە پێک بێت.

News Code 32981

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha