فرۆکەی جەنگی نوێ ڕادەستی ئەرتەشی ئێران کرا

سێ فرۆکەی جێتی جەنگیی پێشکەوتەی کەوسەر لە پیشەسازیی ئاسمانی وەزارەتی بەرگری لە ئیسفەهان ڕادەستی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری و فەرماندەی گشتیی ئەرتەش، سەرۆکی ڕێکخراوی پلان و بوودجە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئارتەش و بەڕیوەبەری گشتیی ڕێکخراوی پیشەسازی ئاسمانی وەزارەتی بەرگری، سێ فرۆکەی جێتی جەنگیی پێشکەوتەی کەوسەر لە پیشەسازیی ئاسمانی وەزارەتی بەرگری لە ئیسفەهان ڕادەستی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران کران.

شایانی باسە، پاش ڕێوڕەسمی ڕادەست کران، ئەو سێ فرۆکەیە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی لەشکەری و وڵات گەشتی ئاسمانیان ئەنجام دا.

News Code 32966

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =