ئەورووپا شەرمەزاری ئێرانە

سەرۆک کۆمار وتی: ئەمریکا و ئیسرائیل گوشاریان خستووەتە سەر ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی و ئێمە دەترسین ئەو فریوکارانە، ئاژانس ئالوودە بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت بە ئاماژە بە ڕۆژی کچ لە ئێران ڕایگەیاند: هیچ کەسێک ناتوانێت بڵێت ئێران مافی ژنانی پیشێل کردووە و ژنان هەمیشە مایەی شانازی ئێمە بوون.

سەرۆک کۆمار لە درێژەی قسەکانیدا لە ئەو کۆبوونەوە بە ئاماژە بە بڕیارنامەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی حوکامی ئاژانسی جیهانی زوزەی ناڤۆکی دژی ئێران وتی: هۆشداریی دەدەینە وڵاتانی ئەورووپی تا ئێستا هەڵسوکەوتی ئێمە لەگەڵ ئاژانس دۆستانە و یاسایی بوو و هاوکاریمان کردووە، ئاژانسیش لە ١٦ ڕاپۆرتی خۆی ڕایگەیاندووە کە ئێران بەردەوام پێبەندی یاساکان بووە و هاوکاری کردووە، بەڵام لە ئەم دواییەدا ئەمریکا و ئیسرائیل گوشاریان خستە سەر ئاژانسی وزە و ئێمە دەترسین ئەو فریوکارانە ئاژانس ئالوودە بکەن، ئێمەش هەر کات بمانەوێت وەڵامی پتەو دەدەینەوە.

ناوبراو وتیشی: هاوکاریمان لەگەڵ ئاژانس درێژە دەدەین بەڵام ئەبێ ئەوە بزانن کە نابێت لە ڕێگای یاسایی لابدەن. لەلایەکی تریشەوە ئەورووپییەکان کە شەرمەندەی ئێمەن، ئەوان ئەرکی خۆیان جێبەجێ نەکرد، ئەوان لە ڕێگای تەلەفۆن و لە دیدارەکانیشدا وتوویانە کە ئێمە شەرمەندەی ئیوەین کە نەمانتوانی ئەرکی خۆمان جێ بەجێ بکەین بەڵام لە دۆخێکدا کە ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێمە کاریان کرد ئەوانیش خۆیان تێوەگلاند و خۆیان ئالوودە کرد.

News Code 32946

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =