پەیوەندی ئێران و ئاژانس جیهانیی وزەی ناڤۆکی تووشی کێشە دەبێت

جێگری سیاسی نووسینگەی عەقیدەتی سیاسی فەرماندەی گشتی هێزەکان وتی: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بە ڕەوتێکەوە کە گرتوویەتە پێش تووشی هەڵەیەکی ستراتیژی هاتووە کە ئەوەش هاوکار لەگەڵ ئاژانس ئەستەم دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ڕەسووڵ سەنایی ڕاد، جێگری سیاسی نووسینگەی عەقیدەتی سیاسی فەرماندەی گشتی هێزەکان بە ئاماژە بە پەسەند کرانی بڕیارنامەی ئەنجومەنی حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی دژی ئێران وتی: سێ وڵاتی ئەورووپی کە بەڵێنەکانی خۆیانیان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و هەروەها پاش چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام کردەیی کردەوە لە ڕۆژانی دوایی و بە شوێن کەوتنی ئەمریکا و ئاڵبەت بە پێی پاگەندە بێ بنەماکانی ئیسرائیل بڕیارنامەیەکیان دژی ئێران پەسەند کرد.

ناوبراو زیادی کرد: بڕیارنامەی دژە ئێرانی ئەنجومەنی حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی دژی یاساکانی ئاژانسە کە نەتەنیا لایەنە ئەورووپییەکانی لەبەرچاوانی ئێران ڕووخاند بەڵکوو لە درێژەدا، کار بۆ هاوکاری لەگەڵ ئاژانس دژوار بووەتەوە و ڕەوتی هاوکاری ئێران لەگەڵ ئەو ڕێکخراوەیەی تووشی کێشە کرد.

ناوبراو وتی: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بە ئەو ڕەوتەی کە گرتوویەتە پێش تووشی هەڵەی ستراتیژی بووە کە ئەو ڕەوتە دەتوانێت ئاسەواری نەرێنی لە سەر هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانس هەبێت.

News Code 32941

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =