ئێران هیچ دانوستانێک لە گەڵ ترامپ ناکات

ڕاوێژکاری رێبەری باڵا لە لێدوانێکدا هەر جۆرە دانوستانێکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ دەوڵەتی ترامپی ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن دێهقان ڕاوێژکاری رێبەری باڵا لە کاروباری سەربازی لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "الجزیره"، هەر جۆرە دانوستانێکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ دەوڵەتی ترامپی ڕەت کردەوە.

سەردار دێهقان ڕایگەیاند: دانوستانێکمان لە گەڵ ترامپ نابێ، چونکە ئەو لایەنێک نییە کە بکرێ گفتوگۆی لە گەڵدا بکرێت. ئێمە ئەومان پێ جەنایەتکار و تیرۆریستە و ئەو سەرۆک کۆمارێکی شیاو بۆ دانوستان کردن نییە.

ناوبراو وێرای ڕەت کردنەوەی هەر جۆرە دانوستانێک لەبارەی سیستمەگەلی بەرگریی مووشەکی ئێران، ڕاشیگەیاند: ئەمریکا داوا لە ئێمە دەکات سیاسەتەکانمان لە ناوچەدا بگۆڕین. ئێمە دەڵێین ئەی ئەوان بۆ سیاسەتەکانیان ناگۆڕن؟ سیاسەتەکانمان لە ناوچەدا درێژەی دەبێ و ناگۆڕدرێت.

News Code 32926

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =