بەندبێژێکی ناسراوەی کورد کۆچی دوایی کرد

مامۆستا محەمەد ئەمین ڕەسووڵی ناسراوە بە فەقێ مینە هونەرمەندی پێشەنگی مۆسیقای مقامی و بەندبێژیی سەردەشتی لە تەمەنی ٥٩ ساڵی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا محەمەد ئەمین ڕەسووڵی ناسراوە بە فەقێ مینە نەلاسی هونەرمەندی پێشەنگی مۆسیقای مقامی و بەندبێژیی سەردەشتی لە تەمەنی ٥٩ ساڵی بە هۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

ئەو هونەرمەندە ٧٦ بەیتی کوردی لە سینگیدا پاراستبوو و یەکێک بووە لە ناودارترین بەندبێژانی هاوچەرخی کورد، بە چەشنێک کە هووشەنگ جاوید توێژەری ناسراوەی مۆسیقای گەلانی ئێران، وەک دیاردەیەکی مۆسیقایی ناوی لێ بردووە.

فەقێ مینە بەشداری لە ٩ خولی مێهرەجانی بەیت و حەیران، مۆسیقای ناوچەیی کێرمان و چەندین مێهرەجانی دیکەی مۆسیقایی لە کارنامەی خۆیدا بووە و چەندین خەڵاتی گرینگی لەو مێهرەجانانە پێ بەخشراوە.

News Code 32925

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =