٢٥٧٣ تووشبووی نوێی کۆرۆنا له ئێران/ڕێژەی مەرگ زیادی کردووە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، بە ئاماژە بە ١١٩ حاڵەتی گیان لەدەست دان لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، ڕەچاو کردنی ڕێنوێنییە تەندروستییەکانی گرینگترین ڕێگا بۆ پێشگیری لە تووشبوون بە ئەو نەخۆشییە ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیماسادات لاری، دوانیوەڕۆی دووشممە، نوێترین ئاماری کۆرۆنای ئێرانی بڵاو کردەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ٢ هەزار و ٥٧٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەی تووشبووان بە کۆڤێد ١٩ ی ٢٠٧ هەزار و ٥٢٥ کەس ڕاگەیاند و وتی: لە ئەو ژمارەیە، تا ئێستا ١٦٦ هەزار و ٤٢٧ کەس چاک بوونەتەوە.

لاری ئاماری گیان لەدەست داوانی شەو و ڕۆژی ڕابردوو ١١٩ کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: تا ئێستا ٩ هەزار و ٧٤٢ کەس بە هۆی ئەو نەخۆشییە گیانیان لەدەست داوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی درێژەی دا: ٢ هەزار و ٨٩٨ کە لە تووشبووان بە کۆرۆنا دۆخی نالەباریان هەیە و لە ژێر چاوەدێری تایبەتدان.

News Code 32917

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =