دەسخۆشی ئەمریکا لە ئاژانسی وزەی ناڤۆکی بۆ بڕیار دان دژی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکی تویتەریدا وێڕای دەسخۆشی لە کردەوەی ئاژانسی وزەی ناڤۆکی، ئەوەی نموونەیەکی زۆر باش لە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی و پارێزەری ئاسایشی جیهان وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکی تویتەریدا لە کردەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بەرانبەر ئێران دەسخۆشی کرد.

ناوبراو لە ئەو پەیامە تویتەریەدا نووسی: ئەمریکا لە وردبینی ئاژانسی وزەی ناڤۆکی بۆ تاقی کردنەوەی چالاکی ناڤۆکی ئێران، دەخۆشی دەکات.

ناوبراو لە درێژەی ئو پەیامە تویتەریەدا نووسی: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بە سەرۆکایەتی ڕافائێل گروسی نموونەیەکی زۆر باش لە رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە کە ئاسایشی نێودەوڵەتی دەپاریزێت، تەنانەت کاتێک کە وڵاتەکان ڕای جیاوازی سیاسیان هەیە.

شیاوی باسە کە ئەنجومەنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ڕپژی هەینی یەکەم بڕیارنامەی دژە ئێرانی پێشنیار کراو لەلایەن تروئیکای ئەورووپی لە ساڵی ٢٠١٢ ی بە بیانووی هاوکاری نەکردنی تاران لەگەڵ لێکۆڵینەوەکانی ئاژانس بە ٢٥ دەنگی ئەرێ، ٢ دەنگی نا(ڕووسیا و چین) و ٧ دەنگی بێ لایەن پەسەند کرد.

News Code 32899

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha