مامۆستایەکی زانکۆ کوردستان کۆچی دوایی کرد

دوکتۆر ناسح قادری ئەندامی لیژنەی زانستی زانکۆی کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە هۆی تەشەنەسەندنی شەپۆلی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ڕێژەی مەرگی نەخۆشانی ئەو ڤایرۆسە، سەر لە بەیانی ئەوڕۆ (پێنج شەممە) دوکتۆر ناسح قادری ئەندامی لیژنەی زانستی کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان وێرای بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک لەوبارەیە، ڕایگەیاند: بە داخەوە سەرەڕای هەموو هەوڵە ئەنجام دراوەکان لە لایەن کادێری دەرمان و پزیشکییەوە، دوکتۆر ناسح قادری لە سەرمایە پڕبایەخە زانستییەکان و ئەندامی لیژنەی زانستی ئەم زانکۆیە کۆچی دوایی کرد.

بەم بۆنەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەندامانی لیژنەی زانستی، خوێندکارن و بە تایبەت بنەماڵەی ئەو خوالێخۆشبووە دەکەین.

News Code 32875

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha