بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە هۆی تەقینەوەی بارهەڵگری کرێکارانی ناوچەیی لە پارێزگای شڕناخ چوار کرێکار گیانی خۆی لەدەست دا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکاران کە خەریکی تەواو کردنی پڕۆژەی جادەی کێوی جوودی بەرەو ناوچەی گوروملو لە سیلوپی لە پارێزگای شڕناخ بوون، لە کاتی گەڕانەوە لە ڕێگای کورتیک یەپە بارهەڵگرەکەیان بەهۆی نادیارەوە تەقیەوە و بە هۆیەوە ٤ کرێکار گیانی خۆیان لەدەست دا.
لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس لەوبارەوە درێژەی هەیە.
مێدیاکانی سەر بە ئاکەپە ئەگەری هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کرێکارەکان کە خەریکی ئەو پڕۆژە بوون، دێننە ئاراوە بەڵام تا ئێستا هەواڵێک سەبارەت بە هۆکاری ئەو تەقینەوە بڵاو نەبووەتەوە.
بۆچوونی ئێوە