هیچ دانوستانێک لەگەڵ ترامپ ناکەین

وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: ترامپ نیشانی دا بە هیچکام لە بەڵێنەکانی ڕێکخراوگەلی نێودەوڵەتی پابەند نییە و نە تەنیا لە گەڵ ئێران، بەڵکوو لە گەڵ چین و ڕووسیاش تووشی کێشە هاتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزلی لە ڤیدئۆکۆنفڕانسی بەڕێوەبەرانی پارێزگای مازەندەران بە بەشداریی دەزگاگەلی بەڕێوەبەری، داد، ئینتزامی و ئەمنی بە ئاماژە بە پەیوەندییەکانی ئێران لە گەڵ وڵاتانی جیهانی لە چوارچێوەی یاساگەلی نێودەوڵەتی و ڕێزی بەرامبەر، وتی: ئەوڕۆکە بۆ هەموو جیهان دەرکەوتووە کە سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا بۆ متمانە نابێ و ئەو نە تەنیا لە بەرجام، بەڵکوو لە زۆر پەیمانی نێودەوڵەتیش کشاوەتەوە.

وتیشی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا نیشانی دا کە بە هیچکام لە بەڵێنەکانی ڕێکخراوگەلی نێودەوڵەتیش پابەند نییە و نە تەنیا لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، بەڵکوو لە گەڵ زۆری وڵاتی دیکەی جیهانی و لەوان چین و ڕووسیاش تووشی کێشە هاتووە و کێشەکانی بۆ ناوخۆی وڵاتەکەی گواستۆتەوە.

ڕەحمانی فەزلی جەختیشی کرد: لە دۆخێکی ئاوادا ئیمکانی گفتوگۆ لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا نییە و بۆ هەموو جیهان سەلمێندراوە کە ترامپ کەسێکی جێی متمانە بۆ گفتوگۆ و پابەندییە نێودەوڵەتییەکان نییە و خووخدەی داگیرکاریی بۆ هەمووان ئاشکرا بووە و تا کاتێک ئەو وڵاتە دەست لەو خووخدەیە هەڵنەگرێ و سەربەخۆیی کۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی نەناسێ، نامانەوێ گفتوگۆی لە گەڵدا بکەین.

News Code 32860

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =