هێزی کۆماندۆی تورکیا هاتە ناو هەرێمی کوردستان

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند: لەمیانی ئۆپەراسیۆنی "چڕنووکی هەڵۆ" هێزێکی کۆماندۆی سوپای وڵاتەکەیان هاتوونەتە ناوچەی حەفتەنین لە هەرێمی کوردستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, فڕۆکەکانی تورکیا شەش گوندی سنووری قەزای زاخۆیان بۆردوومانکرد کە بریتین لە گوندەکانی: دشیش، حەفتەنین، رێسێ، پیربلا، گەلی پساغا و نزدوور. هاوکات تۆپخانەکانی تورکیاش لە زەمینەوە تۆپبارانی بەشێک لەو گوندانەیان کردووە. 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت: هێزی ئاسمانی، هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پاڵپشتیی سەربازەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی "پەکەکە " بە ئامانجبگرن کە هەڕەشەن لەسەر ئاسایشی خەڵکی تورکیا و سنوورەکانی. 

شەوی ڕابردوش هێزی کۆماندۆی تورکیا هاتنە خاکی هەرێمی کوردستان.

News Code 32856

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =