بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف پاش کۆتایی سەفەری یەک رۆژەی بۆ ڕووسیا لە تویتێکدا جەختی کرد: ئێران و ڕووسیا پێداگرن لە بەرەنگاربوونەوەی هەڵوێستە نایاساییە یەکلایەنەکان لە چارەسەریی قەیرانگەلی جیهانی.
وتیشی: بەشێک لە بەیاننامەی هاوبەشی ئەوڕۆ لە گەڵ سێرگەی لاڤرۆفی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێداگرییە لە پابەندیمان بە یاسای نێودەوڵەتی لە هەلومەرجێکدا کە ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوڕێیانی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و ئەنجومەنی ئاسایش پەلاماری بنەماکانی پەیوەندی نێودەوڵەتی دەدەن.
بۆچوونی ئێوە