گلیمی هەرسین تۆماری جیهانی دەکرێت

جێگری پیشەی دەستی ئیدارەی گشتیی میراتی فەرهەنگی پارێزگای کرماشان لە پلانداڕشتنەکان بۆ تۆماری جیهانی گلیمی هەرسین هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن وەیسی بە ئاماژە بە چالاکیی سێ هەزار گلیمچنی هەرسینی لە قەوارەی ٨٠ کارگە و چنینی نزیکەی شەش هەزار مەتری دووجا گلیم لە ساڵدا، وتی: گلیمچنان بە بێ ئەوەی نەخشیەکیان لە بەردەم بێت، تەنیا بە پێی وێناکارییەکانی خۆیان و بە شێوەیەکی سینگ بە سینگ و دیناووەرگرانە لە سروشت بیچمگەلێکی هەندەسی، مراوی، ماسی، سەماوەر، باڵندە، کەڵ، شێلک، درەخت و ... ئاراستە دەکەن.

ناوبراو بە بیرهێنانەوە تۆماری نیشتمانی شاری هەرسین وەک شاری نیشتمانی گلیم و تۆماری هێمای نێونەتەوەیی گلیمی هەرسین لە ساڵانی ڕابردوو، وتییشی: بە پێی پێشینە، مێژوو و بایەخی ئەو هونەرە ڕەسەنە لە هەوڵی تۆماری جیهانی دۆسیەی گلیمی هەرسینین.

وەیسی ئاماژەی بەوەش دا: بۆ گەیشتن بەو ئامانجە سەرەتا دەبێ میکانیزم و هەنگاوە پێشەکییەکانی وەک ساماندانی هونەرمەندان و کارگەکانی بەرهەمە هێنان، چێ کردنی بازاڕچە و ناوەندەکانی فرۆش، داڕشتنی ئێلێمان و ... ئەنجام بدەین کە لەمناوە بەشێک لەو کارانە خراوەتە ئەستۆی بەرپرسانی شاری و بەشێکی دیکەی وەک کردنەوەی بازاڕچەی پیشەی دەستیمان بە گۆژمەیەکی ١٠ ملیارد ڕیاڵی لە ئەستۆ گرتووە.

News Code 32852

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =