بەیاننامەی هاوبەشی ئێران و مسکۆ واژۆ کرا

لە کۆبوونەوەی وەزیرانی ئێران و ڕووسیا بەیاننامەیەک لە ژێر ناوی "ڕاگەیێندراوی کۆماری ئیسلامی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا لەبارەی بەرزکردنەوەی یاساگەلی نێودەوڵەتی" لە ١٣ بڕگەدا واژۆ کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاگەیێندراوی هاوبەشی ئێران و ڕووسیا لەبارەی بەرزکردنەوەی یاساگەلی نێودەوڵەتی ئەوڕۆ لە لایەن محەمەد جەواد زەریف و سێرگەی لاڤرۆف وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا واژۆ کرا و دوو وڵات ئەو بابەتانەی دەبنە هۆی لاوازبوونی ڕیسای نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی یاساگەلی نێودەوڵەتیدا ڕەت کردەوە.

ناوەڕۆکی ئەو ڕاگەیێندراوە لە ١٣ بڕگە پێکهاتووە کە بریتین لە:

١- کۆماری ئیسلامی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا پێداگر دەبن لە پابەندیی کامڵ بە پرێنسیپەکانی یاسای نێودەوڵەتی کە لە "جارنامەی نەتەوە یەکگرتوویکان" و "ڕاگەیێندراوی ساڵی ١٩٧٠ لەبارەی پرێنسیپی یاسای نێودەولەتی هاوپەیوەند بە پەیوەندیی دۆستانە و هاوکاریی نێو دەوڵەتان لە چوارچێوەی جارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان"دا ئاراستە کراوە.

٢- کۆماری ئیسلامی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا لەوبارەیەوە هاوڕان کە پرێنسیپی یەکسانی دەسەڵاتەکان بۆ سەقامگیری لە پەیوەندی نێودەوڵەتی زەروورییە. دەوڵەتان لە مافی خۆیان بە پێی سەربەخۆیی و یەکسانی بەهرەمەند دەبن و پابەندی و بەرپرسایەتیان بە پێی ڕێزی بەرامبەر لە ئەستۆ دەگرن و بەڵێن دەدەن کە بە شێوەی بەردەوام و ڕێک و پێک یاسای نێودەوڵەتی بە باشترین شێوە ڕەچاو بکەن.

٣- کۆماری ئیسلامی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا پێداگر دەبن لە پرێنسیپی زەروورەتی خۆبواردنی دەوڵەتان لە هەڕەشە و زۆرەملی لە دژی تەواوەتی سەرزەوینی یان سەربەخۆیی سیاسی هەت وڵاتێکی دیکە وەک هەنگاوێک بە پێچەوانەی جارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەر دوو لا دەستێوەردانی سەربازیی یەکلایەنە ئیدانە دەکەن.

٤- کۆماری ئیسلامی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا پاڵپشتی دەکەن لە پرێنسیپی دەستێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی یان دەرەکی دەوڵەتان و هەر جۆرە دەستێوەردانێکی دەوڵەتان لە کاروباری ناوخۆیی و دەرەکی دەوڵەتانی دیکە بە مەبەستی گۆڕینی ساختەیی حکوومەتانی ڕەوا وەک پێشێلکارییەک ئیدانە دەکەن.

٥- کۆماری ئیسلامی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا هەر جۆرە هەنگاو یان هەوڵێک بۆ لاوازکردن یان ناسەقانگیریی دەوڵەتان یان ناوەندەکانیان بە هەر شێوە و بیانوویەک بە نمانەی پێشێلکاریی پرێنسیپی ناوبراو ئیدانە دەکەن.

٦- کۆماری ئیسلامی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا کردەوەی بان سەرزەوینیی بە پێچەوانەی یاساگەلی نێودەوڵەتی و یاساگەلی نیشتمانی دەوڵەتان وەک نمانەیەکی دیکەی پێشێلکاری و دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی دەوڵەتان ئیدانە دەکەن.

٧- کۆماری ئیسلامی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا پێداگرن لە مافی دەسەڵات و ناپێشێلکارانەی دەوڵەتان لە دیاری کردنی سیستەمی سیاسی، ئابووری، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی بۆ گەشەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و سەروەریی هەمیشەییان بە سەر سەرچاوەگەلی سروشتی خۆیان بە بێ دەستێوەردانی دەرەکی، ڕووخێنەرانە، زۆرەملی و هەڕەشە.

٨- کۆماری ئیسلامی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا پێداگرن لە پرێنسیپی چارەسەریی ئاشتەوایانەی ناکۆکییەکانی نێوان دەوڵەتان لە رێگەی میکانیزمە قبووڵ کراوەکان. ئەو کارە دەبێتە هۆی چارەسەریی ناکۆکییەکان بە پێی یاسای نێودەوڵەتی و کەمکردنەوەی شەڕ و بەرزکردنەوەی ئاشتی.

٩- کۆماری ئیسلامی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا هاوڕان لەوەی کە ئەگەر یاسا و ڕیسا ناسراوەکانی یاسای نێودەوڵەتی بە جوانی پێڕەو بکرێت، پێش بە گرتنەبەری ستانداردە دووفاقەکان و داسەپانی ئیرادەی هەندێ لە دەوڵەتان بە سەر یەکتریدا دەگرێت. لەمناوە داسەپانی هەنگاوی زۆرەملانەی وەک گەمارۆ یەک لایەنەکان، بەشێکە لە داسەپانی ئیرادەی هەندێ لە دەوڵەتان بە سەر یەکتریدا و دەرکەوتەی جۆرێک زەختی ئابووری لە دژی گرووپگەلی زیانبینی کۆمەڵایەتی و ئابوورییە.

١٠- کۆماری ئیسلامی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا تیرۆریزم لە هەر فۆڕمێکیدا وەک هەڕەشەیەکی جیهانی دژی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی ئیدانە دەکەن و بەمایەی لاوازکەرەوەی ڕیسا نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی دەزانن و نابێ تیرۆریزم پەیوەند بدرێ بە مەزهەب، نەتەوایەتی، گرووپی ئیتنیکی یان شارستانی.

١١- کۆماری ئیسلامی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا ڕادەگەیێنن کە دەبێ بەردەوام ڕێز لە بەڵێنە نێودەوڵەتییە هاوپەیوەندەکان بە حەسانەی دەوڵەتان، دارایی و بەرپرسانیان لە لایەن وڵاتانی دیکەوە ڤگیرێت.

١٢- کۆماری ئیسلامی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا پێداگرن لە بەرەنگاربوونەوەی هەڵوێستی نایاسایی یەکلایەنە بۆ چارەسەریی قەیرانە جیهانییەکان و چالاکانە هەوڵ بۆ بەرزکردنەەی هەڵوێستی بەکۆمەڵ و چەند قۆڵیی پشت‌ئەستوور بە یاسا و ڕیسا گشتییە ناسراوەکانی یاساگەلی نێودەوڵەتی بۆ جارەسەری بە پەلە و زەرووریی ناوچە و جیهانی دەدەن.

١٣- کۆماری ئیسلامی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا بڕیار دەدەن کە لە پێناو پەیوەندیی پشت‌ئەستوور بە هاوبەشی ستراتژیکی نێوانیان، هاوکارییەکانیان بە ئامانجی ڕەچاوکردن و بەرزکردنەوەی ماف و یاسای نێودەوڵەتی و جێگر کردنی ڕیسایەکی نێودەوڵەتی دادپەروەرانە و پابەند بە یاساگەلی نێودەوڵەتی پەرە پێ بدەن.

News Code 32849

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =