بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە شەفەق نیووز، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە کاردانەوە بە هێرشە بەردەوامەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق و هەرێمی کوردستان، "فاتح یێڵدز"ی باڵوێزی ئەنقەرە لە بەغدای بانگهێشت کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، عەبدولکەریم هاشم جێگری وەزارەتی دەرەوە هەر جۆرە هێرشێکی تۆپخانەیی و ئاسمانی سوپای تورکیا لە دژی بنکەکانی پەکەکە لە ناو خاکی عێراقی بە پێشێل کردنی سەروەری و هەرێمی ئاسمانی ئەو وڵاتە زانی و یادداشتی ناڕەزایەتی بەغدای ئاراستەی باڵوێزی تورکیا کرد.
عەبدولکەریم هاشم هەروەها خوازیاری وەستاندنی بە پەلەی هەڵمەتە یەکلایەنەکان بوو و جەختی کرد: ئەو هەڵمەتانەی تورکیا بە پێچەوانەی جارنامە و یاساگەلی نێودەوڵەتی، دراوسێتی و ڕێزی بەرامبەرە.
بۆچوونی ئێوە