پەیەدە و یەپەگە لە لیستی تیرۆردا تۆمار بکرێن

ئەنقەرە بە چەقخستنە بەردەم ڕاپەڕاندنی پلانگەلی ستراتژی بەرگریی ناتۆ، گوشاری خستۆتە سەر وڵاتانی ئەندامی ناتۆ تا گرووپە کوردییەکانی پەیەدە و یەپەگە بخەنە لیستی تیرۆرەوە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دۆیچەوەلە، حکوومەتی تورکیا گوشاری خستۆتە سەر وڵاتانی ئەندامی ناتۆ تا حزبی دیموکراتیکی کوردەکانی سووریا (PYD) و لقی سەربازیی واتە یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) وەک گرووپی تیرۆریستی بناسێنن.

تورکیا ئەو مەرجەی لە بری پلانی بەرگریی نوێی ناتۆ بۆ ئەورووپای رۆژهەڵاتی ئاراستە کردووە. بەڵام زۆربەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ ئەو داواکارییەیان ڕەت کردۆتەوە

پلانی بەرگریی نوێی ناتۆ هەوڵێکە لە پێناو پێشگری لە دزەکردنی ڕووسیا لە وڵاتانی ئەورووپای رۆژهەڵاتی. ئەو پلانە دەبێ لە لایەن هەموو ئەندامانی ناتۆوە پاڵپشتی بکرێت، بەڵام تورکیا بە مەرج داتاشین، چەق دەخاتە بەردەم ئەو پلانە.

News Code 32845

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =