بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزه ئه‌منیه‌کانی هه‌ولێر، 43 که‌سیان له خۆپیشاندەرانی نزیک باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان دەستگیر کرد.
لە هەواڵەکاندا هاتووە کە ئەمڕۆ 40 کەسیان ئازاد کراون کە پەنجەمۆریان کردووە چی دیکە بەشداریی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بە هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان ناکەن.
خەندان لەمبارەوە وتەی یەکێک لە ئازاد کراوەکانی بڵاو کردووەتەوە کە وتوویەتی سێ کەس لە دەستگیر کراوەکان ئامادە نەبوونە پەنجە مۆر بکەن و وتوویانە ئێمە سازش ناکەین.
ئەو کەسە ئاشکراشی کردووە کە له‌ناو ده‌ستگیرکراوه‌کاندا خه‌ڵکی رۆژئاوا و باکوری کوردستانیش هه‌بون، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانیشه‌وه ئه‌شکه‌نجه‌ی چه‌ند که‌سێک درا، یه‌کێک له‌وانه‌ش که پرسیاری مۆبایله‌که‌ی کرد، به‌توندی ئه‌شکه‌نجه‌یاندا.
دوێنێ ئێوارە خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له هه‌ولێر کرا به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژی هێرشه‌کانی شه‌وی رابردوی تورکیا بۆسه‌ر شه‌نگال و مه‌خمور و قه‌ندیل.

دوای ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەک لە خەڵکی هەولێر دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانیان کرد، ژمارەیەکیان دەستگیر کران.
News Code 32831
بۆچوونی ئێوە