دانوستان بۆ بەردەوامیی چالاکی ناڤۆکی لە ئێران درێژەی هەیە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە لێدوانێکدا لە درێژەی پەیوەندی و دانوستان لە گەڵ ئێران سەبارەت بە چالاکیگەلی ناڤۆکی ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، "ڕافائێل گەرووسی" لە پریس کۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند کە پەیوەندی و دانوستان لە گەڵ ئێران سەبارەت بە چالاکیگەلی ناڤۆکی ئەو وڵاتە درێژەی هەیە.

ڕاشیگەیاند کە پەیجووری هەنگاوی ڕاستوێژی هەمیشەیین و ئەو هەنگاوە هیچ دەروەستی بە توێژینەوەکانی ئەم دواییە لەبارەی دۆسیەی ناڤۆکی ئێران و ڕێککەوتنی ناڤۆکی ٢٠١٥ـه‌وە نییە.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە ئاماژە بەوەی کە هەموو چالاکییە ناڤۆکییەکان لە هەر جێیەکدا دەبێ لە ژێر چاوەدێری ئەو ئاژانسە بێت، ئیدعای کرد کە بە ئەسەفە بۆ ناکۆکییەکان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە چەندین بواردا.

ناوبراو هەروەها هەوڵی ئاژانس بۆ دەستگەیشتنی زیاتر بە سیاستگەلی دیکەی ئێرانی ڕەت کردەوە و وتی: دەرکرانی هەر جۆرە بڕیارنامەیەک لە دژی ئێران پەیوەستە بە بڕیاری ئەنجومەنی سەرۆکان.

News Code 32828

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =