دراوسێیەکان بەردەوام یەکەمایەتی ئێرانن

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە گفتوگۆگەلی زۆر سازێنەری لەگەڵ هاوتای تورکی خۆی، نووسی: دراوسێکان نووسی: دراوسێکان بەردەوام یەکەمایەتی ئێمەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تویتەری خۆیدا بە ئاماژە بە سەفەری ئەوڕۆ (دووشەممە)ی بۆ تورکیا و دیداری لەگەڵ مەولوود چاوش ئۆغڵۆ هاوتای تورکی خۆی، جەختی کرد: بڕیاری بەسوود لە بابەتی هاوکاری دوو قۆڵی، تۆکمەی پەیوەندییەکان و هەروەها پرسگەلی ناوچەیی و جیهانی گیرا و دیارە ڕاوێژی نزیک زەروورییە.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی لەو تویتە بە ئاماژە بەوەی کە وێستگەی دواتری سەفەرەکەی مسکۆیە، نووسی: دراوسێکان بەردەوام یەکەمایەتی ئێمەن.

شایانی باسە لە گفتوگۆی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێرانو  تورکیا بڕیار درا کە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ئاستانە بە شێوەی ڤیدئۆ کۆنفڕانس بەڕێوە بچێت و لە ئەگەری ڕەخسانی دۆخی گونجاو لایەنەکان لە تاران ئامادە بن.

News Code 32826

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha