زانیاری ورد لەسەر ئۆپراسیۆنی تورکیا دژی پەکەکه لە هەرێمی کوردستان

26 فڕۆکەی F16ی تورکیا بۆردوومانی قەندیل، شنگال، مەخموور، ئامێدی و دێرەلووکیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, شەوی ڕابردوو هێزی ئاسمانیی تورکیا لە ژێرناوی ئۆپراسیۆنی پەنجەی هەڵۆ دەستیکردەوە بە بۆردمانی پەکەکە.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەکانی شنگال، قەرچووغ، قەندیل، زاپ، ئاڤاشین، باسیان و خواکوڕکیان لە هەرێمی کوردستان بۆردوومانکرد.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت: 81 ئامانجی پەکەکەیان لە باکووری عراق پێکاوە.

لە هەواڵەکاندا هاتووو: شەوی رابردوو 10 مووشەک لە لایەن تورکیاوە ئاراستەی چیای شنگال کراوە و زیاتر لە 20 جار بۆردوومانی ناوچەکەیان کردووە.

بەڵام تاوەکوو ئێستا زیانەکان نەزانراون و زانیاری نوێ بەدەستەوە نییه.

News Code 32820

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =