پەمپێئۆ: گوشاری ئەمریکا لەسەر ئێران درێژەی دەبێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆبوونەوەیەک لە ئیسرائیل وتی کە واشنتۆن پاڵپشتی لە تێلاڤیڤ دەکات و گوشارەکان لەسەر ئێران درێژەیان دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە دووپات کردنەوەی پاگەندە بێ بنەماکانی لە بەردەوام بوونی گوشارەکان لە سەر ئێران و پاڵپشتی لە تێلاڤیڤ هەواڵی دا.

مایک پەمپێئۆ لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆبوونەویەک لە ئیسرائیل وتی کە واشنتۆن خوازیاری بەردەوام بوونی پێوەندی قووڵی ئەمریکا لەگەڵ تێلاڤیڤە و درێژە دەداتە گوشارەکان لەسەر ئێران.

ناوبراو هەروەها پاگەندەی کرد کە گوشار لەسەر ئێران تا کاتێک کە ئەو وڵاتە هەڵسوکەوتێکی ئاسایی نەبێت و واز لە هەڕەشە کردن لە دراوسێیەکانی نەهێنێت، درێژەی دەبێت.

پەپێئۆ لە درێژەی پاگەندە بێ بنەماکانی خۆی زیادی کرد کە ئەمریکا ئیزن نادات ئێران ئێران چەکی ناڤۆکی دەست بخات.

News Code 32818

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =