بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دژی بنکەکانی پەکەکە لە ناوچەی لیچەی پارێزگای ئامەد لەلایەن هێزەکانی جەندەرمەی ئامەد و ناوچەی فاراشین کە بە هەماهەنگی ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی جەندەرمەی وان و حەککاری ئەنجام دراوە وتی: سێ هێزی پەکەکە کوژراون کە یەکێک لە کوژراوەکانی ئەو ئۆپراسیۆنە ئەکرەم ئیپتاش بە نازناوی سەعید باتمانە بەرپرسی دارایی و هوماری چەک و تەقەمەنی پەکەکە لە ئامەدە.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا هاتووە: سەعید باتمان لە لایەن وەزارتی ناوخۆی تورکیاوە شوێنی دەگیرا و بۆ دەستگیری یان کوشتنی ١ ملیۆن لیر خەڵات دانرابوو. بە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکانی ڕۆژی ڕابردوو ژمارەی کوژراوەکانی پەکەکە لە دوو ڕۆژی ئۆپراسیۆنەکانی ئامەد، حەککاری و وان گەیشتە حەوت کەس.
شیاوی باسە تا ئێستا پەکەکە هەواڵی کوژرانی سەعید باتمانی نە ڕەت کردووەتەوە و نە پشت ڕاستی کردووەتەوە.
بۆچوونی ئێوە