بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد ئەمیرئابادی فەراهانی ئەوڕۆ (شەممە) لە لێدوانێکدا و لە کاردانەوە بە ورووژانی پرسی خرانەڕووی پلانەکانی "زەماوەندی زۆرەملێ" و "گۆڕینی ناوی فرۆکەخانەی مێهرئاباد" لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، وتی: ئەو پلانانە نە لە مەجلیسدا تۆمار و واژۆ کراون و نە ئاراستەی لیژنەی سەرۆکایەتی کراوە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە پلانی "زەماوەندی زۆرەملێ" نە لە مەجلیسدا ئاراستە کراوە و نە هیچ نوێنەرێک قسەی لێ کردووە، وتیشی: پلانی گۆڕینی ناوی فرۆکەخانەی مێهرئابادی تاران بۆ "شەهید سولەیمانی" لە لایەن هەندێک لە دۆستان باس کراوە، بەڵام ئەو پرسە لە چوارچێوەی ئەرکەکانی مەجلیس نییە و لە ئەستۆی وەزارەتی رێگە و شارسازییە.
ئەمیرئابادی فەراهانی وێرای ڕەخنە لەو جۆرە پەراوێزسازیانە بۆ مەجلیس، جەختی کرد: خەڵکی لەم خولەدا بە هیواوە دەنگیان بە مەجلیسی یازدەهەم داوە و بە دوای ئەوەوەن کە مەجلیس لە خزمەتی خەڵکیدا بێت. بەڵام هەندێک کە لە سەرەتاوە هەوڵی ئەوە دەدەن مەجلیسی یازدەهەم ببەنە پەراوێزەوە و گومان بخەنە سەر یەکەمایەتییەکانی ئەم مەجلیسە کە پرسە ئابووری و مەعاشی خەڵکییە.
بۆچوونی ئێوە