هاکان فیدان لە عێراق چ دەکات؟

رۆژنامەیەکی عەرەبی زمان لە ڕاپۆرتێکدا ڕوانییە سەفەری نهێنی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا بۆ عێراق لە سەرودەمی گفتوگۆی ستراتژیکی ئەمریکا و عێراقدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی "العرب"ی لەندەن بە ئاماژە بە سەفەری نهێنی "هاکان فیدان" سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا بۆ بەغدا، نووسی" ئەو سەفەرە هاوکاتی گفتوگۆی ستراتژیکی ئەمریکا و عێراقدا بە مەبەستی سەر و گوێ ئاودان و هەواڵگری و هەروەها سەقامگیرکردنی پێگەی ئابووریی تورکیا لە داهاتووی عێراقە.

ئەو رۆژنامە لە درێژەدا لە زمانی سەرچاوەیەکی سیاسی زیادی کرد: سەفەری فیدان بۆ بەغدا بە مەبەستی زانیاری وەرگرتن لە دۆخی سیاسی هاوپەیوەند بە گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا بووە کە لە خولی یەکەمی ئەو گفتوگۆیانەدا، واشنتۆن ناچار کراوە لە کەمکردنەوەی هێزە سەربازییەکانی لە عێراقدا.

"العرب" ئاماژەی بەوەش دا: تورکیا بە دوای بەهرەمەندی لە پەیوەندی کەسێنی نێوان فیدان و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقە کە پێشتر سەرۆکی دەزگای زانیاری عێراق بووە.

News Code 32797

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha