بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی نەینەوا ڕایگەیاند کە مەترسیدارترین قاچاخچی و بەرپرسی گواستنەوەی ئەندامانی داعش و بنەماڵەکانیان لە شاری مووسڵ دەستگیر کرا.
ئەو ئەندامە تیرۆریستە کە بە ئەبوو نمرە بەناوبانگە لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە لە ناوچەی ڕفاعی هەڵکەوتوو لە شاری مووسڵ دەستگیر کرا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەبوو نمرە چەندین تۆڕی گواستنەوە و قاچاخی ئەندامان لە نێوان عێراق و سووریا و هەندێک وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپای لەئەستۆ بووە.
ناوبراو بە هۆی پێوەندیی بەربڵاویەوە کە لەگەڵ هەندێک کەس هەیبووە بە ئاسانی هەوڵی قاچاخی ئەندامە تیرۆریستەکانی لە نێوان وڵاتەکانی تر داوە.
ئەبوو نمرە هەروەها بە پێدانی پارە بۆ نیشتەجێ بوونی تیرۆریستەکان، هەلی باشی بۆ ئەوان دەڕەخساند.
بۆچوونی ئێوە