ئەمریکا بۆ هەمیشە لە عێراق نامێنێتەوە/ سەربازانی ئەمریکی دەکشێنەوە

دەوڵەتەکانی عێراق و ئەمریکا لە تاوتوێ کردنی پرسی هاوپەیوەند بە ئاسایش، بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، ئابووری و وزە، دۆسیەی سیاسی و پێوەندی فەرهەنگی لە گفتوگۆی ستراتیژی نێوان دوو وڵاتەکە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,  دەوڵەتەکانی عێراق و ئەمریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش ڕیانگەیاند ژە گفتوگۆی ستراتیژیکی نێوان دوو وڵاتەکە بە گوێرەی ڕێککەوتننامەی ستراتیژی نێوان ئەوان دوو وڵاتەکە لە ساڵی  ٢٠٠٨ ی زایینی، ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێگای ڤیدئۆ کۆنفرانسەوە دەستی پێکرد.

بە پێی ئەوەی کە لە بەیاننامەکە هاتووە، گفتوگۆی ستراتیژی بە ئامادە بوونی عەبدولکەریم هاشم موستەفا، جێگری باڵای وەزارەتی دەرەوەی عێراق، دەیڤید هیل، جێگری وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری سیاسی بە نوێنەرایەتی لە دەوڵەتەکانی دوو وڵاتەکە ئەنجام دراوە و تێیدا پرسی پێوەندیدار بە ئاسایش، بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، ئابووری و وزە، دۆسیەگەلی سیاسی و پیوەندی فەرهەنگی تاوتوێ کراوە.

بەغدا و واشنتۆن هەروەها لە سەر گرینگایەتی یارمەتی بە عێراق لە بەڕێوە بردنی بەرنامەگەلی دەوڵەتی و چاکسازی خۆی لە دریژەی بەدی هاتنی ئامانجەکانی خەڵکی ئەو وڵاتە لەوانە درێژەی هەوڵە مرۆڤدۆستانەکان، گەڕاندنەوەی سەقامگیری، ئاوەدان کردنەوەی وڵات و ڕێکخستنی هەڵبژاردنی ئازاد، دادپەروەرانە و ڕوون  و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان جەختیان کرد.

لە بواری هاوکاری ئەمنیەتیش دوو وڵاتەکە جەختیان کرد کە بە پێی پیشکەوتنێک کە بەدەست هاتووە، لە بواری هەڕەشەی داعش، ئەمریکا لە مانگەکانی داهاتوو درێژە دەداتە کەم کردنەوەی ژمارەی سەربازەکانی خۆی لە عێراق و گفتوگۆکان لەگەڵ ئەو وڵاتە سەبارەت بە دۆخی ئەو هێزانەی کە لەو وڵاتە دەمێننەوە ، لە حاڵێکدا کە جەختی دوو لایەنکە لە سەر گەشەی پێوەندیەکی ئەمنیەتی یەکسان و لە سەر بەرژەوەندی هاوبەش دەبێت.

دەوڵەتی عێراقیش بەنۆرەی خۆی پێبەندی خۆیی بۆ پاراستنی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەولەتی دژە داعش لە ئەو وڵاتە و بنکەکانیان بە پێی یاسای نێودەوڵەتی و هەوڵەکان بۆ مانەوەی ئەو هێزانە بەهامن شێوەیەک کە پێشتر لەسەری ڕێککەوتوون، ڕاگەیاند.

News Code 32782

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =