ئەگەری ئاڵوگۆرکردنی زیاتری زیندانییەکان لە نێوان ئێران و ئەمریکا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە بێ تاوانیی هاووڵاتیانی زیندانی کراوی ئێرانی لە ئەمریکا، لە ئەگەری ئاڵوێرکردنی زیاتری زیندانییەکان لە نێوان ئێران و ئەمریکا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وێرای پێداگری بۆ ئامادەیی ئێران لە پێناو ئاڵوێرکردنی زیندانی لە گەڵ ئەمریکا، ڕایگەیاند: بەردەوام ئامادەیی خۆمان بۆ چۆنیەتی و شێوەکانی ئازادکردنی بارمتە ئێرانییەکان لە ئەمریکا و گەڕاندنەوەیان بۆ ئێران ڕاگەیاندووە.

ڕاشیگەیاند: ژمارەی زیندانییە ئەمریکییەکان بە هۆی کێشەگەلی ئەمنی لە ئێران ڕوون و دیارە، هەروەها بە ئاوردانەوە لە نیازپاکی هەندێک لە وڵاتان و لەوان باڵوێز و دەوڵەتی سویسرا، پێشنیارێک لە سونگەی مرۆڤدۆستی بۆ ئازادکردنی ئەو کەسانە ئاراستە کراوە و ئێمەش پێسوازیمان لەو هەوڵانە کردووە و هەنگاوگەلێکیشمان ڕاپەڕاندووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختیشی کرد: ئەگەر بەستێن بۆ ئاڵوێرکردنی زیندانییەکان بڕەخسێت، پەیجووری بێ تاوانی هاووڵاتیانی ئێرانی کە بە تاوانی بێ بنەمای دەوردانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا کە یەک لایەنە و بێ بنەمان، دەبین و هەموو هەوڵی خۆمان بۆ ئازادکردنەوەیان دەخەینە گەڕ.

News Code 32774

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha